PM:09:07:19/11/2025
644 جار خوێندراوەتەوە
سەگی بێلانە لە زاخۆ پەلاماری ژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵی داوە و بە سەختی برینداریکردووە، چاوگێک لە فریاکەوتنی زاخۆش رایگەیاند، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، لە زاخۆ سەگی بێلانە پەلاماری ژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵیان داوە و بە سەختی برینداریکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای رووداوەکە دەستبەجێ ئەو ژنە گەیەندراوەتە
نەخۆشخانەی فریاکەوتن و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
زۆربوونی ژمارەی سەگی بێلانە لە دهۆک بووەتە کێشە، بەپێی شارەوانیی دهۆک رۆژانە
نزیکەی ١٠ کەس لەلایەن سەگی بێلانەوە هێرشیان دەکرێتە سەر، هاوڵاتییانیش داوا
دەکەن ئەو سەگانە کۆبکرێنەوە و بخرێنە پەناگە.