سەردێڕ:

کۆمسیۆن: ژمارەی تانەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردن گەیشتە ١٣٠

PM:08:01:19/11/2025

396 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ژمارەی تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، بۆ ١٣٠ تانە بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، تاوەکو ئێستا ژمارەی تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بۆ ١٣٠ تانە بەرزبووەتەوە و ژمارەکە لە زیادبووندایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تانەدان لە ئەنجامەکان دوێنێ سێشەممە دەستیپێکردووە و تاوەکو سبەی پێنجشەممە، بەردەوامیی دەبێت.













گەلەری