سەردێڕ:

عێراق بەرهەمهێنانی دەرمانی ناوخۆی بۆ ٤٠٪ بەرزکردووەتەوە

PM:06:35:19/11/2025

464 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پیشەسازی دەرمان، ئاماری نوێی بەرهەمهێنانی دەرمان لە ناوخۆی وڵات ئاشکرا دەکات و دەڵێت، هەنگاوێکی گەورە لە پڕکردنەوەی پێداویستیی ناوخۆدا ناوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، حەمود لامی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پیشەسازیی دەرمان دەڵێت، ئێستا لە عێراق ٣٤ کارگەی دەرمان بەوپەڕی توانایانەوە کاردەکەن و دوو هەزار و ٧٨ جۆر دەرمان بەرهەم دەهێنن، کە بەشێکیان بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک (شەکرە و بەرزەفشاری خوێن)ـن.

ئەو راوێژکارە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕابردوودا ڕێژەی بەرهەمی ناوخۆ تەنیا ٩٪ بوو، بەڵام ئێستا گەیشتووەتە زیاتر ٤٠٪ـی پێداویستییەکان، هەروەها لە پلانیاندایە ئەوەیە لە دوو ساڵی داهاتوودا ئەم رێژەیە بگەیەنێتە ٧٠٪ـی پێداویستیی وڵات.

لەبارەی بە دەرمانە دەگمەن و گرنگەکان وتی، پێنج کۆمپانیا تایبەتن بە بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە، بەشێکیان ئێستا کاردەکەن و ئەوانی دیکەش لە چەند مانگی داهاتوودا دەکەونەکار بۆ بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە چارەسەرانە.













گەلەری