AM:09:10:19/11/2025
968 جار خوێندراوەتەوە
زەیتی زەیتون دەوڵەمەندە بە چەوری تەندروست و دژە ئۆکسێنەر کە هەوکردن کەمدەکاتەوە و زیانەکانی ئۆکسجینی سنووردار دەکات کە بەهۆی رادیکاڵە ئازادەکانەوە لە جەستەدا دروست دەبێت.
لە ماڵپەڕی "eremnews" بڵاوکراوەتەوە، توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە رۆژانە بەکارهێنانی زەیتی زەیتون لە خۆراکەکاندا یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، دەرکەوتووە رۆژانە خواردنی نیو کەوچکی چێشت زەیتی زەیتون مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕێژەی ١٤٪ کەمدەکاتەوە.
توێژینەوەکە
بەدواداچوونی بۆ شێوازی خواردنی نزیکەی ٩٠ هەزار کەسی کردووە دەرکەوتووە ئەوانەی
زۆرترین زەیتی زەیتونیان خواردووە، ئەگەری مردنیان بە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و
خوێنبەرەکانەوە بە رێژەی ١٩٪ کەمترە بە بەراورد بەوانەی کەمتریان خواردووە.
جگە لە
باشترکردنی تەندروستی دڵ،زەیتی زەیتون سوودێکی بەرچاو بە پێست دەبەخشێت ئەو
ترشە چەورییە گرنگانەی تێدایە وەک ئۆمیگا ٣ و ٦ و ٩ یارمەتی بەهێزکردنی بەربەستی
پارێزەری پێست دەدەن و شێداری دەهێڵنەوە، ئەمەش درەوشاوەیی و تەندروستی دەپارێزێت.