سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:08:41:19/11/2025

860 جار خوێندراوەتەوە

بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٩٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨١٦ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و ٩٠ دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٧١ دۆلار بەرزبووەتەوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧٠١ هەزاردینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨١٦ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٥٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٣٣ هەزار دینارە













گەلەری