AM:08:22:19/11/2025
580 جار خوێندراوەتەوە
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٤ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی یەک دۆلار دابەزیوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک دابەزی و بە ٦٠ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، پەیمانگای نەوتی ئەمریکا وتی، هەفتەی رابردوو
قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا بەبڕی ٤.٤٥ ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە و ئەوەش
هۆکاری دابەزینی نرخەکانی نەوتە لە ئەمڕۆدا.