سەردێڕ:

دانوستانەکانی نێوان عێراق و تورکیا بۆ رێککەوتنی نوێ دەستیپێکردووەتەوە

PM:11:58:18/11/2025

1284 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، دانووستانەکانیان لەگەڵ توركیا بۆ رێككەوتنێكی نوێی نەوتی دەستیپێكردووەتەوە، هاوکات شاندەکانی هەردوولا دەڵێن کۆبوونەوەکەیان ئەرێنی بووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، لە ئەنکەرە لەگەڵ وەزارەتی وزە و سامانە سروشتیەكانی توركیا لەبارەی رەشنووسی پێشنیازکراوی رێککەوتنەکە گفتوگۆیان كردووە، بۆ تاوتوێکردنی رێگاکانی گەیشتن بە رێککەوتنێکی نوێ بۆ گواستنەوەی نەوتی خاو لە ڕێگەی بۆرییەکانی عێراق و تورکیاوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو لێکتێگەیشتنانەی ئەنجامدراوە نیشانەی هەنگاوێکی گرنگە بەرەو داڕشتنی رێککەوتنێکی نوێ کە هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات پتەوتر بکات و بەرژەوەندییە ستراتیژییە هاوبەشەکان مسۆگەر بکات.

شاندەكانی عێراق و توركیاش دوای کۆبوونەوەکە جەختیان لەوە كردووەتەوە، کەشی دانووستانەکان ئەرێنی بووە.













گەلەری