PM:11:56:18/11/2025
1456 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا لهدوای كۆبوونهوهی لهگهڵ شازادەی جێنشینی سعودیە وتی، "کۆبوونەوەکەمان باشبوو و سعودیە وەبەرهێنان لە ئەمریکا دەکات. شازادەی سعودیەش وتی، "باوەڕمان بە داهاتوویەکی هاوبەش لەگەڵ ئەمەریکا هەیە".
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە و ترەمپ وتی، "کۆبوونەوەکەمان باشبوو و سعودیە وەبەرهێنان لە ئەمریکا دەکات.
ترەمپ ئاماژەی
بەوەشکرد، کۆبوونەوەیەکی ناوازەیان ئەنجامداوە و ریاز نزیکەی ٦٠٠ ملیار دۆلار
وەبەرهێنان لە ئەمریکا دەکات، بەو هیوایەی کە ئەوە بۆ یەک تریلیۆن دۆلار
بەرزبێتەوە.
لایخۆشیهوه
شازادەی جێنشینی سعودیە به رۆژنامەنووسانی وت، "باوەڕمان بە ئاییندەی هاوبەش لەگەڵ
ئەمەریکا هەیە و وتیشی، وڵاتەکەی لە وەبەرهێنان لە ئەمەریکا بەردەوام دەبێت تا
قەبارەی وەبەرهێنان لە ئەمەریکا بگەیەنێتە تریلیۆنێک.