سەردێڕ:

ڤیدیۆ؛ بەهۆی زۆپای دارەوە ئاگر لە دوکانێک کەوتەوە

PM:10:59:18/11/2025

1376 جار خوێندراوەتەوە

لە ناوچەی پیشەسازی سەنتەری سۆران، شوێنکارێکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل بەهۆی زۆپای دارەوە ئاگری گرت و جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، رووداوەکە ئەمشەو روویداوە و بەهۆی زۆپای دارەوە ئاگرەکە کەوتووەتەوە و دوکانێکی فیتەری سووتاوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمەڵێک کەلوپەلی ناو دوکانەکە بەهۆی ئاگرەکەوە سووتاون وەک ١٠٠ لیتر رۆن و موبەریدە و پانکە و سیستمی کارەبای دوکانەکەش تێکچووە.

باسی لەوەشکرد، رووداەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە جگە لە زیانی مادی و لەلایەن تیمەکانەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.













گەلەری