سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانی: پێویستە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە دەستوور چارەسەربکرێت

PM:10:07:18/11/2025

860 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی دەڵێت، پێویستە کاری لە پێشینەی هەردوو حکومەتی داهاتووی عێراق و هەرێم چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتیەکانی نێوانیان بێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو راگەیاند، چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی دەستوورەوە دەرگا لەسەر عێراقێکی سەقامگیر دەکاتەوە و دەبێتە هۆی گەشەپێدانی ئابووری و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری هاوڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ پێکهێنانی پێویستە حکومەتی داهاتووی عێراق بەجۆرێکبێت کە لە ئاست داواکارییەکانی هاوڵاتییانی عێراقدابێت و مافی هەموو پێکهاتەکانی تێدا پارێزراوبێت.













گەلەری