وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، ١٢ هەزار حهوزی ماسیی سەرپێچیکاریان لە چوارچێوەی هەڵمەتی لابردنی سەرپێچییەکان لابردووە.
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق وتی، هەڵمەتی وەزارەتەکەیان بۆ لابردنی سەرپێچییەکان لەسەر رووبارەکان بەردەوامە، بە تایبەتی ئەوانەی کە پەیوەندییان بە دەستکاریکردنی دەرچەکانی ئاو و دانانی پەمپەکانی ئاو بە شێوەیەکی نافەرمی هەیە، توانیویانە، ١٢ هەزار حهوزی ماسیی بەهۆی سەرپێچییەوە لاببەن.
ئاماژە
بەوەشکراوە، سەرپێچییەکان بریتیبوون لە دروستکردنی حهوز بۆ بەخێوکردنی ماسی بە
شێوەیەکی نایاسایی و دانانی پەمپ لەسەر ستوونی رووبارەکان، سەرەڕای سەرپێچیکردن
لەسەر پشکی ئاوی هاوڵاتییان و هەندێک جار لەسەر مافی پارێزگاکان لەسەر حسابی
یەکتری، کە کاریگەری لەسەر جێبەجێکردنی پلانە کشتوکاڵییەکان و مسۆگەرکردنی
بەردەوامبوونی ئاوی خواردنەوە هەبووە.
باس لەوەشکراوە،
سەرکەوتوو بوون لە چارەسەرکردنی زۆربەی سەرپێچییەکان لە پارێزگاکانی بەغدا، بابل،
سەڵاحەدین، ئەنبار و زۆربەی پارێزگاکانی تر، بە جیاواز لە پارێزگای میسان کە هێشتا
رووبەڕووی ئاڵنگاری مەترسیدار دەبێتەوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی حهوزی ماسییە
نایاساییەکان.
وەزارەتی
سەرچاوە ئاوییەکان پێشتر وتبووی، سەرپێچییە ئاوییەکان بە یەکێک لە
مەترسیدارترین ئاڵنگارییەکان دادەندرێن کە رووبەڕووی وەزارەتەکە دەبێتەوە، بەهۆی
کاریگەرییە نەرێنییەکانیان لەسەر دابەشکردنی پشکی ئاو و جێبەجێکردنی پلانە
کشتوکاڵییەکان و بەردەوامبوونی ئاوی خواردنەوە.