سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ گەیشتە چەند؟

AM:08:37:29/09/2025

1044 جار خوێندراوەتەوە

دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکەی، ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٨٠٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٧٧٣ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و ٨٠٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە پێنج دۆلار بەرزبووەوە.

نرخی ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی ناوخۆدا، دوو هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٦٣ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٧٧٤ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨١١ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٨٨٤ هەزار دینارە













گەلەری