PM:12:00:09/09/2025
780 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە میدیای حزبەکەی وت، لەگەڵ بەغدا نزیکن لە رێککەوتنی کۆتایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و لە قۆناغی کۆتایی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمدان.
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی ئەیلوولـی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی وتی، هەوڵیانداوە کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بە لێکتێگەیشتن و گفتوگۆ چارەسەر بکەن، ئێستا شاندی هەرێم لە بەغدان. وتیشی نزیکن لە چارەسەری تەواوی کێشەکان.
لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتیش وتی، گرفت نەماوە
بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و لە قۆناغی کۆتاییدان.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە تا ئێستا حکوومەتی
ماوەبەسەرچوو پابەندی رێککەوتنەکان نەبووە و نەوت و داهاتی نانەوتیش رادەستی بەغدا
ناکات تاوەکو مووچەی مانگی حەوت و هەشت بنێردرێت و بەهۆی پابەن نەبوونیانەوە چارەنوسی
مووچەی مانگەکانی داهاتوو بە نادیاری ماوەتەوە.