سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەسەر لیستی مووچەی مانگی هەشت

AM:10:05:09/09/2025

932 جار خوێندراوەتەوە

دارایی و ئابووری هەرێم دەڵێت، لیستی مووچەی مانگی هەشت رادەستی وەزارەتی دارایی بەغدا کرا.


ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی ئەیلوولـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بڵاویکردەوە، لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، مووچەخۆرانی هەرێم لە مانگی نۆدا، بەبۆنەی خۆدزینەوەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە رێکەوتنەکانی لەگەڵ بەغدا، هێشتا مووچەی مانگی حەوت و هەشتیان وەرنەگرتووە. 













گەلەری