بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت رایگەیاند، "حكومەتی عێراق و وەزارەتی نەوت هەموو ئاسانكارییەكیان كردووە و بەمزوانە دەگەینە رێككەوتن".
ئەمڕۆ شەممە ٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، باسم محەمەد خزەیر، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت دەڵێت، حکومەت هەموو ئاسانکاری و پێداویستییەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دابینکردووە.
بریكاری
وەزارەتی نەوتی عێراق دووپاتیشیکردووەتەوە، لە رۆژانی داهاتوودا لەگەڵ کۆمپانیا
بەرهەمهێنەرەکانی نەوت و هەرێمی کوردستان دەگەینە رێككەوتن.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیاکان لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوەدەبرێت.
باسی
لەوەشکردووە، حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتی نەوت هەموو ئاسانکاری و رێکارەکانیان بۆ
دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بەزووترین كات دابینکردووە.