سەردێڕ:

لەبارەی سیستمی سندوقی خانەنشینی فەرمانبەران روونکردنەوە دەدرێت

PM:06:59:06/09/2025

1600 جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، هەڵووەشاندنەوەی پرۆژەی سیستمی سندووقی خانەنشینی، زیان بە بە مافی خانەنشینان ناگەیەنێت.


ئەمڕۆ شەممە ٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، بڕیاری تایبەت بە هەڵووەشاندنەوەی پرۆژەی سیستمی سندووقی خانەنشینی، لەسەر داوای دەستەی خانەنشینی نیشتمانی دەرچووە، بەهۆی نەبوونی رێنمایی تایبەت بە كاری دەستەكە.

وەزارەتی دارایی پرۆژەی سیستمی ناوخۆیی پێكهاتەكانی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی ئامادەكردووە، كە لە دەقەكەیدا هاتووە، سندووقی خانەشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت یەكێكە لە پێكهاتەكانی دەستەكە، ئەوەش وا پێویست دەكات سیستمەكە هەڵبووەشێندرێتەوە تا ئەوكاتەی رێنمایی تایبەت بە دەستەكە دەردەچێت.

باسی لەوەشکردووە، بڕیارەكە هیچ لێكەوتە و زیانێكی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان نابێت و هەموو شایستە داراییەكانیان پارێزراوە بەپێی یاسا.













گەلەری