سەردێڕ:

ئۆفیسی کەناڵی زووم رادەستی بەرپرسانی کەناڵەکە کرایەوە

PM:05:27:06/09/2025

2260 جار خوێندراوەتەوە

دوای دوو هەفتە لە دەستبەسەرداگرتنی کەناڵەکەیان، ئەمڕۆ ئۆفیسی کەناڵی زووم رادەستی بەرپرسانی کەناڵەکە کرایەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، بە نامەیەک سەرجەم کارمەندانی کەناڵی زووم ئاگادار کراونەتەوە کە ئۆفیسی سەرەکی کەناڵەکەیان لە سلێمانی، رادەست بەرپرسانی کەناڵەکە کراوەتەوە.

هاوکات سەنتەری میترۆ بڵاویکردەوە، دوای هەوڵێکی زۆر بۆ ئازادی کاری کەناڵی زووم، ئەمڕۆ کلیلی ئۆفیسی کەناڵەکە وەرگیراوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێشوازی لەم هەنگاوە دەکەن، بەردەوام دەبن لە چاودێری پڕۆسەی ئاسایی بوونەوەی دۆخی کەناڵی زووم بەبێ فشار.

چاوگێکیش لە کەناڵی زووم بە ئێن ئاڕ تی وت، چەندین ئامێر لەناو تەلەڤزیۆنەكەدا بردراون، بەڵام هەموو هەوڵێك دەدەن كە دەستبەكاركردن بكەنەوە.

ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی ٢٢ـی ئابی ئەمساڵ لەگەڵ رووداوەکەی لالەزار، کەناڵی زووم لەلایەن هێزێکی ئەمنی یەکێتی داخرا، دواتر بەشێک لە ئامێرەکانی بردران.


 














گەلەری