سەردێڕ:

نرخی نەوت لە نزمبوونەوەدایە

AM:08:19:06/09/2025

520 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٥ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار نزمبووەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٦ـی ئەیلوولـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک نزمبووەوە و بە ٦١ دۆلار و ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لەدوای کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ئەمریکا و رووسیا دێت لەسەر پرسی ئاگربەستی جەنگی ئۆکرانیا، هاوکات، بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، نەبوونی دڵنیایی لە سەرکەوتنی ئاگربەستەکە کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دەبێت.













گەلەری