PM:06:11:01/09/2025
1948 جار خوێندراوەتەوە
بەشێک لە هاوڵاتییان و چالاکوانان و ئەندامانی رێکخراوی داکۆک بۆ یادی ٣١ـی ئاب، ئەمڕۆ لە وڵاتی بەریتانیا گردبوونەوە و وتییان، گردبووینەوە لە دژی ئەو خیانەتەی ٣١ـی ئابی ١٩٩٦ کە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامی دا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، لە چەند شارێکی وڵاتی بەریتانیا بەشێک لە هاوڵاتییان و چالاکوانان و ئەندامانی رێکخراوی داکۆک گردبوونەوە و رایانگەیاند، ئەمڕۆ لەبەردەم یادکردنەوەیەکی خوێناوی وەستاوین کە ٢٩ ساڵ لەمەوبەر و لەسەردەستی پارتی بەئەنجام گەیەنرا ئەویش خیانەتی ٣١ـی ئابی ١٩٩٦ بوو، کە تیایدا دەبابە و تانک هێنرایە سەر پەرلەمانی کوردستان.
لە راگەیەندراوێکدا
رێکخراوی داکۆک ئاماژەیان بەوەشکرد، "ئێمە وەک رێکخراوی داکۆک بەگوێرەی ئەو پڕەنسیپە
مرۆییانەی کە لەسەری دامەزراوین و باوەڕی تەواومان پێی هەیە هاوڵاتییان و رێکخراوەکانی
کۆمەڵگەی مەدەنی دڵنیادەکەینەوە هەمیشە لە بەرەی مەزڵومان و هاوڵاتییانی بەشمەینەتی
خۆمانین، وە لەبچوکترین کارێک سڵ ناکەینەوە کە هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی کوردی
هۆشیار و بەئاگابێتەوە و دەسەڵاتی کوردیش واز لە سەرەڕۆیی و برسیکردن و کوشتن و
شکاندنی کەرامەتی هاوڵاتیەکانی هەڵبگرێت چ بەخەباتی مەدەنی بێت، چ بە رێپێوان، چ بە
ئاگادارکردنەوەی سەفارەت و کونسوڵخانە و نوێنەرانی ئەو وڵاتانە بێت لە دونیای دەرەوە ".
ئەوەشیان خستەڕوو،
رووداوەکانی هۆتێل لالەزار لە سلێمانی و داگیرکردنی پەرلەمانی کوردستان لە هەولێری
پایتەختی هەرێمی کوردستان درێژکراوەی ئەو مێژووە پر لە شەرمەزاری و شەرمهێنەیە کە
بەردەوام حزبی کوردی نەک پەندیان لێوەرناگرێت و دووبارەیان دەکاتەوە.