AM:10:41:17/07/2025
3040 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕتی وتی، لە بەردەڕەش کەسێکی دەمامکدار تەقەی لە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو کردووە و تەندروستی بەردەڕەشیش دەڵێت، لە رووداوەکەدا کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
ئەمرۆ پێنجشەممە ١٧ـی تەممووزـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕتی وتی، لە قەزای بەردەڕەش کەسێک کە دەمووچاوی داپۆشراو بووە تەقەی لە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو کردووە و بە چوار گولـلە برینداری کردووە و دواتر هەڵهاتووە.
هەر لەبارەی ڕوداوەکەوە، تەندروستی بەردەڕەش بە ئێن ئاڕت وت، لە رووداوەکەدا کەسێکی دیکەش بریندار بووە و رەوانەی ئاکرێ کراون
بۆ وەرگرتنی چارەسەر و لە ئێستادا تەندروستیان جێگیرە.
جێی ئاماژە پێدانە، روداوەکانی تەقەکردن
و کوشتن لەهەرێمی کوردستان بەچەندین هۆکاری جیاواز بەبەرزی ماونەتەوە و تا ئێستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو هەڵگرتنی چەکی بەرێژەیەکی بەرچاو سنوردار نەکردووە.