سەردێڕ:

تێچووی جلی بوکێنی هاوسەری خاوەنی ئەمەزۆن چەندە؟

PM:03:59:28/06/2025

5484 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای بەکرێگرتنی نیوەی شارێکی ئیتاڵیا، تێچووی ئاهەنگی هاوسەرگیری سێیەم دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان ٥٦ ملیۆن دۆلار بووە و جلی بووکێنی هاوسەرەکەشی، نزیکەی ساڵ و نیوێک کاری لەسەر کراوە و تێچووەکەی نزیکەی ٢٠٠ بۆ ٣٥٠ هەزار دۆلار بووە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، میدیا جیهانییەکان وردەکاری ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی جێف بێزۆس، ملیاردێر و خاوەنی ئەمەزۆنیان بڵاوکردەوە و باسیان لەوەکرد، بێجگە لە بە کرێگرتنی نیوەی شارێکی ئیتاڵیا، تێچووەکەی نزیکەی ٥٥ ملیۆن دۆلار بووە.

وتیشیان، جلی بووکێنی هاوسەرەکەی جێف بێزۆس، لەلایەن براندی دۆڵچێ گابانا دیزاین کراوە و ماوەی ساڵ و نیوێک کاری لەسەر کراوە، جگە لەوەش، پێشتر جلێکی دیکەی بۆ ئامادەکرابوو کە بە ١٧٥ هەزار کیستاڵ داپۆشراوە.

دەشڵێن، ئاهەنگەکە لە دوورگەی مێژوویی و دوورەدەستی سان جۆرجیۆ لە ژێر رێوشوێنی ئەمنی توند و بە ئامادەبوونی نزیکەی ٢٠٠ کەسایەتی بەناوبانگ بەڕێوەچوو، میوانەکان بە بەلەمی تایبەت گواسترانەوە بۆ دوورگەکە و داوایان لێکرابوو کە هیچ وێنە و ڤیدیۆیەک لە سۆشیاڵ میدیا بڵاونەکەنەوە.

باسیان لەوەشکرد، بەپێی پێشبینییەکانی گەشتوگوزاری ڤێنسیا، ئاهەنگەکە لە ماوەی یەک هەفتەدا نزیکەی ٦٨٪ی داهاتی ساڵانەی گەشتیاریی شارەکە پێکدەهێنێت.

ئاماژەیان بەوەشکرد، دیارترین میوانەکان ئەمانە بوون: بیڵ گەیتس، ئۆپرا وینفری، ئیڤانکا ترەمپ و جارید کوشنەرى هاوسەرى، ئەشەر، خێزانی کارداشیان و جێنەر، لیۆناردۆ دیکاپریۆ، ئۆرلاندۆ بلووم، تۆم برەیدی، کارلی کلۆس.

جێف بێزۆس، لە ئێستا سامانەکەى زیاتر لە ٢٣١ ملیار دۆلارە و لە ریزبەندییەکەدا سێیەمدەوڵەمەندترین کەسایەتى جیهانە.

 













گەلەری