سەردێڕ:

منداڵێکی تازە لە دایک بوو لە سنووری کەرکوک دۆزرایەوە

PM:03:23:28/06/2025

1908 جار خوێندراوەتەوە

منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە ناو مزگەوتی گوندی ئیلنجاغی سنووری ناحیەی شوان لە پارێزگاى کەرکوک، دۆزرایەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، چاوگێک لە پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی وت، دوای ئاگادارکردنەوەی هێزە ئەمنییەکانى سنوورەکە، گەیشتنە ناو مزگەوتی گوندەکە و منداڵێکی تازە لە دایکبووی بەرەگەز کوڕ، کە جێهێڵدرابوو، هەڵیانگرتەوە.

وتیشى، ئەو سنوورە لە رووی ئەمنییەوە سەر بە بنکەی پۆلیسی قەرەناوە و سەر بە ئیدارەی کەرکوک نییە، هەر بۆیە منداڵەکە دوای گەیاندنی بە بنکەی تەندروستی قەرەناو، رەوانەی نەخۆشخانەی تەقتەق کرا و دواتریش دەگوازرێتەوە بۆ کۆیە.

چاوگەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تەندروستیی منداڵەکە زۆرباشە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە کردووە.













گەلەری