سەردێڕ:

بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بەشێک لە مامۆستایانی کەرکوک گردبوونەوە

PM:02:55:26/06/2025

1332 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە جارێکی دیکە بەشێک لەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی کەرکوک کە مووچەکانیان لەسەر هەرێمە گردبوونەوە و دەڵێن، حکومەتی ماوەبەسەرچوو هیچی لەدەست نایەت و بە ئەوان دەڵێت خۆڕاگربن، دەشڵێن، حکومەتە ماوەبەسەرچووەکە لە سەرجەم سێکتەرەکان شکستی خواردووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ژمارەیک مامۆستای کەرکوک کە مووچەکانیان سەر بە هەرێمە بە بەرزکردنەوەی نانێک و بەنوسینی دروشمی کەرامەت لە بەردەم یەکەی سەرپەرشتیاری گشتی مامۆستایان کۆنگرەی رۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.

بەشێک لە مامۆستایانی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تیان وت، حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە سەرجەم سێکتەرەکان شکستی خواردووە.

هاوکات مامۆستایان داوایان کرد کە چیتر مامۆستایان نەکرێنە قوربانی، ئەگەر دەسەڵاتدارانی هەرێم بەم شێوەیە بەردەوامبن ئەوە راپەڕین روودەدات و رەحم بەکەس ناکرێت.













گەلەری