سەردێڕ:

لە هەرێم چوار رۆژ کرایە پشوو

PM:04:32:04/06/2025

3516 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بڕیاریدا بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان چوار رۆژ پشووی فەرمی دەبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بڵاویکردەوە، بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز لە رۆژی ٦ـی ئەم مانگە تا رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو ٩ـی ئەم مانگە پشووی فەرمی دەبێت و رۆژی سێشەممە ١٠ـی مانگ دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.

هاوکات، پارێزگای کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک بەبۆنەی رۆژی عەرەفەوە، سبەی پێنجشەممەی كردە پشووی فەرمی.
ئاماژەی بەوەشکرد، پشووەكە سەرجەم فەرمانگە، دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، زانکۆی کەرکوک، کۆلێژ و پەیمانگاکان دەگرێتەوە، جگە لە پێکهاتە و دامەزراوە فیدراڵییەکان.


 













گەلەری