PM:01:12:20/05/2025
2316 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسیی عێراق رایگەیاندووە، لە چەند رۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیەدا، پێشبینیی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی ئایارـی ٢٠٢٥، کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێک کاتیش هەور دەبێت و بەهۆی هەڵکردنی با پێشبینیی خۆڵبارینێکی کەم دەکەن و پلەکانی گەرماش نزیکدەبن لە پلەکانی ئەمڕۆ.
ئەوەشی خستووەتەروو، رۆژی پێنجشەممە و هەینیش، کەش و هەوا
گەرم دەبێت و ئاسمان ساماڵ و هەندێ کات هەور دەبێت بەهەمان شێوە پێشبینیی خۆڵبارینێکی
کەمیش دەکرێت، پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە شارەزایانی
کەشناسی هۆشداری لە هاتنی شەپۆلی خۆڵبارین دەدەن بۆ ناوچەکانی خوارووی عێراق، کە بەشێکی
ناوچەکانی هەرێمیش دەگرێتەوە
س.ج