وەزیری دارایی عێراق دوو رێکەوتنی لەگەڵ دەزگای گەشپێدانی فەرەنسی واژۆکرد، بۆ دابینکردنی دارایی بۆ دوو پرۆژەی وەبەرهێنان.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی ئایاری ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، تەیف سامی ، وەزیری دارایی عێراق رێککەوتنێک لەگەڵ دەزگای گەشەپێدانی فەڕەنسا واژۆ دەکات بۆ دابینکردنی بڕی ١٣٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ دوو پڕۆژەی ئاوەڕۆ.
لەبارەیەوە تەیف سامی دەلێت، هەوڵدەدەین شارەزایی و ئەزموونی فەڕەنسا لە بواری پاککردنەوەی ئاوی پیسدا بۆ عێراق بگوازینەوە خزمەتگوزارییەکان.
ئەوەشی خستەڕوو،
رێککەوتنی یەکەم پەیوەندی بە واژۆکردنی قەرزی تەواوکەرەوە هەیە بۆ پڕۆژەی ئاوەڕۆی
قەزای خالیدییە لە پارێزگای ئەنبار، بە بەهای ٣٠ ملیۆن یۆرۆ، بەمەش کۆی پارەی دارایی
بۆ پڕۆژەکە دەگاتە ١١٠ ملیۆن یۆرۆ، رێککەوتنی دووەمیش بۆ دابینکردنی دارایی پڕۆژەی
ئاوەڕۆی قەزای حەمزە لە پارێزگای دیوانیە، بە قەرز تەرخانکراوە، کە بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەکرد، لە رێگەی ئەم
هەنگاوەوە، ئەو تەکنەلۆجیا و شارەزاییانەی لە فەرەنسا لە بواری پاککردنەوەی ئاوی پیسدا
بەکاردەهێنرێت بۆ عێراق بگوازێتەوە، ئەمەش بەشدارە لە باشترکردنی واقیعی خزمەتگوزاری
و باشترکردنی ژینگەی تەندروستی لە شارە سودمەندەکان، ئەم رێککەوتنانە بەشێکن لە پاکێجێکی دارایی کە لەلایەن
حکومەتی فەرەنساوە دابینکراوە بە ئامانجی پشتگیریکردنی پڕۆژەکانی ژێرخانی لە پارێزگاکانی
جۆراوجۆر، و دێت لە جێبەجێکردنی ئەوەی کە لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵیدا بۆ ساڵانە
٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ دیاریکرابوو، و هاوتەریب لەگەڵ ئاراستەکانی بەرنامەی وەزاری، کە
جەختی لەسەر ئاراستەکردنی قەرزکردن بەرەو پڕۆژەی وەبەرهێنانی جێبەجێکراو کردەوە.