PM:12:39:06/05/2025
1600 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندی قەرز دەداتە جوتیاران بۆ کڕینی سیستمی وزەی خۆر و بەکارهێنانی لە سیستمی ئاودێریدا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی ئایاری ٢٠٢٥، ئەحمەد موسا، وەتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە میدیاکانی راگەیاندووە، بانکی ناوەندی عێراق قەرز دەداتە جوتیاران و ئاسانکاریش دەکات بۆیان تا بتوانن سیستمی وزەی خۆر لەسەر پرۆژە کشتوکاڵییەکانیان جێگیر بکەن و لە سیستمی ئاودێریشدا بەکاریبهێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەکارهێنانی وزەی خۆر بۆ
کارپێکردنی سیستەمی ئاودێری هۆکارێکە بۆ پاراستنی ژینگە و لەهەمانکاتدا فشار لەسەر
سیستمی وزە کەمدەکاتەوە.
باسی لەوەشکرد، پاڵپشتی پڕۆژەکانی جوتیاران دەکەن
لە بەغدا و پارێزگاکان لە بواری کارەبا و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی
پێشکەشکردنی ناوچە کشتوکاڵییەکان، جگە لە ئامادەکردنی پلانی ستراتیژی بۆ ناساندنی
وێستگەی کارەبای نوێ بۆ باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری لە ناوچەکان بە گشتی.