سەردێڕ:

پزیشکێک هۆشداری دەدات لە زیادەڕۆیی لە خواردنی زەنجەفیل

PM:11:53:03/05/2025

2828 جار خوێندراوەتەوە

زەنجەفیل بە ماددەیەکی زۆر بەسوود دادەنرێت بۆ تەندروستی، بەو پێیەی ژمارەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزا گرنگەکانی تێدایە بەڵام زیادەڕۆی کردن لە خواردنی زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.


دکتۆر یێڤگنی بیلۆسۆڤ پسپۆڕی گەدە و ڕیخۆڵە ئاماژە بەوە دەکات کە زەنجەفیل چەندین سوودی تەندروستی هەیە بەڵام زیادەڕۆیی لە خواردنی دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە گەدە و دڵەکزێ و سکچوون و هەستیاری.

زەنجەفیل کاریگەری لەسەر مەینبوونی خوێن و ئاستی گلوکۆز هەیە، پێویستە لەکاتی خواردنی دەرمانی دابەزاندنی شەکری خوێن زۆر ئاگادار بیت هەروەها ئامۆژگاری خانمانی دووگیان دەکرێن زیادەڕەوی لە خواردنی زەنجەفیل نەکەن بەبێ ئەوەی ڕاوێژ بە پزیشک بکەن، لە حاڵەتەکانی بەردی زراو و هەندێک نەخۆشی دڵ و خوێنبەرەکانیشدا نابێت زیادەڕۆیی لە خواردنی بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانەی هەستیارییان بەرامبەر زەنجەفیل هەیە پێویستە خۆیان لە خواردنی بە دوور بگرن چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستەیان دروست دەکات.



 
 

 













گەلەری