لە دوای راپۆرتێکی ئێن ئارتی نرخی مۆلەتی شۆفێری لە ٤٠٥ هەزارەوە کەمکرایەوە بۆ ٣٠٣ هەزار دینار.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی ئازاری ٢٠٢٥، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، بۆ هەر وانەیەکی تیۆری کە ٤٥ خولەکە بڕی سێ هەزار دینار وەردەگیرێت کە پێویستە ٢١ وانە بخوێندرێت کە دەکاتە ٦٣ هەزار دینار.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بۆ هەر وانەیەکی پراکتیکی کە یەک کاتژمێرە ٢٠ هەزار دینار وەردەگیرێت کە
پێویستە ١٢ وانە بخوێندرێت کە دەکاتە ٢٤٠ هەزار دینار.
باسی
لەوەشکرد، پێویستە تەواوی نوسینگەکانی هەرێم پابەندی ئەو دوو خاڵە بن، هەروەها
هەموو هۆبەکانی هاتووچۆی هەرێم پێویستە چاودێری جێبەجێکردنی ئەو خاڵانە بن.
هاوکات، هەریەک لە وانەکانی تیۆری و پراکتیکی دەکاتە ٣٠٣ هەزار دینار کە پێشتر بە ٤٠٥ هەزار دینار دیاریکرابوو.
ئەمە لەکاتێکدایە،
هەر کەسێک بیەوێت مۆڵەتی شۆفێری دەربهێنێت پێویستە ٢١ رۆژ بۆ ماوەی ٤٥ خولەک وانە
بخوێنێت و ١٢رۆژیش دەبێت ئۆتۆمبێل لێ بخوڕێت بۆ ماوەی ٣٠ خولەک، کە ئەوەش وا دەکات
کەسەکە پارەی زیاتر بدات بە نوسینگەکان، بەو کارەش حکومەتی کاربەڕێکەر چەندین هێندە
باج و رسوماتی لەسەر هاوڵاتیان و ئەو کەسانە زیاد کرد کە دەیانەوێت مۆڵەتی شۆفێری
دەربهێنن.