سەردێڕ:

ئایا ئەمڕۆ باران دەبارێت؟

AM:09:04:27/10/2021

12092 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسێکی عێراقی ئاشکرایکرد، کە ئەمڕۆ ئەگەرێکی کەم هەیە بۆ هەبوونی باران لە چەند ناوچەیەکی عێراقدا، بەڵام چاوەڕێدەکرێت ئەمشەو لە چەند شارێکی عێراق باران ببارێت.


سادق عەتیە کەشناسی دیاری عێراقی بەپێی نەخشەیەک کە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، پیشبینی خۆی بۆ بارانبارین لەمڕۆدا ئاشکراکردووە و دەڵێت، کە ئەمڕۆ ئەگەری کەم هەیە باران ببارێت، بەڵام لە پارێزگاکانی نەینەوا و دهۆک و هەولێر ئەگەری نمەباران لە رۆژدا هەیە، کە مەرج نییە سەنتەری شارەکان بگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەگەری هەیە لە شەودا بارانبارین لە چەند ناوچەیەکی دیکەی عێراق دەستپێبکات و تەنانەت ناوچەکانی "ئەنبار، دەشتی نەجەف و سەماوە"ش بگرێتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان نمەباران هەبوو، بەڵام لە سەنتەری شارەکاندا ئاستەکەی کەمتر بوو.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیش، ئەگەری هەیە کە رۆژانی ٢٩ و ٣٠ و ٣١ی ئەم مانگە، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بگرێتەوە و دوێنێش لە چەند ناوچەیەکی شاخاوی هەرێمدا بەرێژەیەکی کەم بەفر باریبوو.

هـ.ئـ













گەلەری