سەردێڕ:

دوای ٣٠ ساڵ؛ پارتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی کردووە بە نۆژەنکردنەوەی رێگاکانی دهۆک

PM:11:34:23/09/2024

2732 جار خوێندراوەتەوە

زیاتر لە ٣٠ ساڵە دەڤەری نێروە و رێکان و دۆسکی ژووری لە سنوری ناحیەیی شێلادزێ بە کاولکراوی و وێرانکاری ماوتەوە ، ئێستا پارێزگاری دهۆک وەک بانگەشەی هەلبژاردن بەردی بناغە بۆ نۆژەنکردنەوەی بەشێکی رێگاکانی ئەو دەڤەرە دادەنێت.


بەشێکی هاولاتیان دەڵێن ، ماوی زیاتر لە ٣٠ سالە حکومەتی هەرێم لە کوێ بوون و ئەم دەڤەرەیان بە تەواوی پشتگوێ خستووە بە بیانووی ئەوەی دەڤەرێکی قەدەغە کراوە، دانانی بەردی بناغە لەم کاتەدا جگە لە پروپاگەندەی هەلبژاردن هیچی تر ناگەیێنێت.

هاوکات هاوڵاتییان باس لەوە دەکەن، خەڵک ئیستا لەوە تێگەشتووە ئەم کارانە تەنها بۆ بانگەشەیە و مەبەست لە خزمەتکردنی خەڵک نیە.

بەردی بناغە بۆ نۆژەندکردنەوەی رێگای دەڤەری نێروە و رێکان و دۆسکی ژووری تەنها بەردی بناغە تەنها بۆ ١٤ کیلۆمەتری رێگاکە دانرا، لە کاتێکدا درێژی رێگاکە ٥٠کیلۆمەترە، لە دهۆک و ناوچەکانی دەوروپشتی ٩٠٠ پرۆژە راوەستاون و کە لەگەڵ هەموو هەڵبژاردنێکدا بەڵێنی تەواوکردنیان پێدەدرێت، بەڵام هەڵبژاردن تەواو دەبێت پرۆژەکان هەروەک خۆیان دەمێننەوە.













گەلەری