سەردێڕ:

گواستنەوەی کارتی زانیاری لە قەزا و ناحیە و ئیدارە سەربەخۆکاندا راگیرا

AM:09:31:05/08/2024

2092 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی بڵاوی کردەوە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکەنەوە لە ئێستادا گواستنەوەی کارتی زانیاری لەسەرجەم قەزا و ناحیە و ئیدارە سەربەخۆکاندا بۆناو سەنتەری شاری سلێمانی راگیراوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی بڵاوی کردەوە، بەپێی فەرمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان، گواستنەوەی کارتی زانیاری بۆناو سەنتەری شاری سلێمانی راگیراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکەن بۆ مامەڵەی تایبەت بەو پرسە سەردانیان نەکەن.

ئەوەش خراوەتە روو، لە کاتی کردنەوە و دەستپێکردنەوە بە مامەڵەکان، هاوڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە.













گەلەری