AM:08:51:06/06/2024
1568 جار خوێندراوەتەوە
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار گەشتیار لە رێگەی ئاسمانییەوە روویان لە عێراق کردووە و بەنیازن تا ساڵی ٢٠٣٦ تێرمیناڵێکی ئاسمانی بۆ هاتوچۆی گەشتیاران دروست بکەن بۆ ئەوەی ژمارەی گەشتیاران ساڵانە بگاتە هەشت ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بۆ نۆ ملیۆن گەشتیار.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، بەپێی توێژینەوەیەکی دامەزراوەی داراییکردنی نێودەوڵەتی کە ئەرکی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدایە، بەغدا بەڕێژەی ١٥.٧٪ گەشەسەندنی هاتوچۆی ئاسمانی بەراورد بەساڵانی رابردوو بەخۆیەوە بینیوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەپێی توێژینەوەکە لە ساڵی
رابردوودا زیاتر لە سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار گەشتیار روویان لە عێراق کردووە و پێشبینیش
دەکرێت ژمارەی گەشتیاران روو لە زیادبوون بێت ئەگەر بارودۆخی وڵات بەردەوام بێت لە
سەقامگیربوون.
ئەوەش خراوەتە روو، بەنیازن تا ساڵی ٢٠٣٦ تێرمیناڵێکی
ئاسمانی بۆ هاتوچۆی گەشتیاران دروست بکەن بۆ ئەوەی ژمارەی گەشتیاران ساڵانە بگاتە
هەشت ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بۆ نۆ ملیۆن گەشتیار.