دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، لەماوەی هەفتەی رابردوودا نۆ هەزار و ٣٨٤ حاجی لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە سەردانی هەردوو شاری مەککە و مەدینەیان کردووە و لەو ژمارەیەش حەوت هەزار و ٣٤ حاجییان بە رێگەی ئاسمانی گەشتییان کردووە و دوو هەزار و ٣٥٠ حاجیش بە رێگەی وشکانی.
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە گەشتی حاجییان لەرێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە بۆ مەککە و مەدینە دەستی پێکردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەماوەی هەفتەی رابردوودا نۆ
هەزار و ٣٨٤ حاجی لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە سەردانی هەردوو شاری مەککە و مەدینەیان کردووە.
ئەوەشی خستە روو، لەو ژمارەیەش حەوت هەزار و ٣٤ حاجییان بە رێگەی ئاسمانی گەشتییان کردووە و دوو هەزار و
٣٥٠ حاجیش بە رێگەی وشکانی.
هاوکات، وهزارهتی
حهج و عومرهی سعودیه ژمارەیەک ئامۆژگاری بۆ حاجیان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە
کرد، داوا لە حاجییان دەکەن لهكاتی گهشتی حهجدا بڕه پارهیهكی زۆر زیاتر له پێویستی
خۆیان ههڵنهگرن و پابهندی مهرج و رێنماییهكان بن. وتیشی، ئامۆژگاری حاجییان
دەکەن پشت به پارهی پێشوهختهی خزمهتگوزارییهكانیان ببهستن و ئامرازهكانی
پارهدانی ئهلیكترۆنی بهكاربهێنن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە رۆژی ١٨ـی ئەم مانگەوە وەزارەتی
گواستنەوەی عێراق دەستی کردووە بە ناردنی حاجییان بۆ سعودیە و بڕیارە رۆژی ٢٧ـی ئەم
مانگە لە هەرێمی کوردستان یەکەم کاروانی حاجییان لە رێگەی ئاسمانییەوە و رۆژی ٢٩ـش
یەکەم کاروان لە رێگەی وشکانییەوە بەڕێ بکەون بۆ سعودیە.