سەردێڕ:

هاتوچۆی بارهەڵگر لەم رێگایە قەدەغە دەکرێت

PM:06:54:15/06/2024

4780 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، لە هەر چوار رۆژی جەژندا هاتوچۆی بارهەڵگر لە دەروازەی حاجی ئۆمەران تاوەکو سپیلک و بە پێچەوانەشەوە لە کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆوە تاوەکو کاتژمێر نۆی شەو قەدەغەیە.


ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر دەکەنەوە کە هاتوچۆکردن لە رۆژانی جەژندا قەدەغەیە بەهۆی دروست نەبوونی جەنجاڵی و قەرەباڵغی لە ناوچە گەشتیارییەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، قەدەغەی هاتوچۆ بۆ بارهەڵگرەکان لە دەروازەی حاجی ئۆمەران تاوەکو سپیلک و بە پێچەوانەشەوە، لە کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆوە دەست پێ دەکات تاوەکو کاتژمێر نۆی شەو.

ئەوەش خراوەتە روو، داوا لە شۆفێرانی بارهەڵگرەکان دەکەن پابەند بن بەو بڕیارەوە، بەپێچەوانەوە رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردووش، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی کردەوە، لە رۆژانی جەژنی قورباندا، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەو رێگایانەی دەکەونە سەر شوێنە گەشتیارییەکان بەتایبەت رێگای هەولێر – شەقڵاوە قەدەغەیە.













گەلەری