سەردێڕ:

ئاسایشی عێراق دوو بازرگانی مادەی هۆشبەری لە سلێمانی دەستگیر کرد

PM:05:59:24/05/2024

1464 جار خوێندراوەتەوە

ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، تۆڕێکی بازرگانی مادە هۆشبەرەکان لەناوبرا و سەرجەم ئەندامانی ئەو تۆڕە دەستگیر کران کە دوو ئەندامیان لە شاری سلێمانی بوون. دەشڵێت، دەست بەسەر ١٣ کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا.


ئەمڕۆ هەینی، ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی بازرگانانی مادە هۆشبەرەکان، لە ئەنجامدا تۆڕێکی بازرگانی مادە هۆشبەرەکان لەناوبرا و ئەندامەکانی دەستگیر کران.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ دەستگیرکردنیان دەست بەسەر ١٣ کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا و لەنێو ئەو تۆڕەدا دوو ئەندامیان لە شاری سلێمانی بوون.

ئەوەشی خستە روو، ئەندامانی تۆڕەکە بەشێوازی نوێ و بەبەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا، کاری گەیاندن و وەرگرتنی مادە هۆشبەرەکانیان کردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکی ١٠ رۆژ پێش ئێستا دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر لە ناوچەی سێمێل دەستگیر کران و دەست بەسەر بڕی ٥١ کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا.













گەلەری