سەردێڕ:

کەشناسی: خۆڵبارین دەست پێدەکات

PM:12:54:24/05/2024

1408 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوەوە رایگەیاند، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە ناوچە شاخاویە بەرزەكان ئەگەری كەمێك بارانبارین و هەورەبروسكە هەیە، لەگەڵ بەرزبونەوەی تۆزوخۆڵ.


ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای رۆژی ٢٤و ٢٥ـی ئایارەوە رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی لە نێوان پەڵە هەور و نیمچەهەور دەبێت، لە گەڵ بوونی تۆزێكی كەم.

لەبارەی کەشی پێشبینیکراوی سبەی شەممەوە ئەوەش خراوەتە روو، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە ناوچە شاخاویە بەرزەكان ئەگەری كەمێك باران بارین و هەورە بروسكە هەیە ، هەروەها خێرایی با هەندێك كات زیاد دەكات و دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی تۆزوخۆڵ لە كەشی ناوچەكەمان.

دەشڵێت، پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوینێ پێنجشەممە بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبین.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٣٥

سلێمانى: ٣٣

دهۆک : ٣٥

زاخۆ : ٣٥

هەڵەبجە : ٣٥

کەرکوک: ٣٨

سۆران : ٣١

گەرمیان : ٤٠

حاجی ئۆمەران: ٢٢













گەلەری