سەردێڕ:

هۆکارەکانی هەستیاری چاو چین؟

AM:10:04:24/05/2024

1972 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە خەڵکی تووشی هەستیاری چاو دەبن کاتیک بەرهەمێکی چاودێری پێست بەکاردەهێنن، تووشی ئازار یان خوران و سووربوونەوەت دەکەن، لێرەدا دیارترین هۆکارەکانی تووشبوون بە هەستیاری چاو دەخەینە روو.


لە بابەتێکیدا ماڵپەڕی " الطبي " باس لەوە دەکات تووشبوون بەم جۆرە هەستیاریانە کاردانەوەی بەرگری سروشتی جەستەیە بەرامبەر بەو بەرهەمانەی کەسەکە لەسەر پێستی بەکاریدەهێنێت، رەنگە پزیشک دوای پشکنینی چاوی قەترەی بۆ بنووسێت.

هەروەها لە ئەنجامی بەکارهێنانی بەرهەمەکانی چاودێری و میکیاجی چاوەکانەوە وەک بەکارهێنانی ئایلاینەر دروست دەبێت، دیارترین هۆکارەکانی تووشبوون بە هەستیاری چاو بریتین لە ( خۆڵبارین، هەبوونی تۆز و پیسی و ماددە پاکەرەوەکان).

ئاماژەش بەوەش کراوە شێوازی چارەسەرکردنی بریتییە لە دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی ئەم بەرهەمانە یان ئەو جۆرانەی کە هۆکاری بوون بۆ تووشبوون بە هەستیاری چاو، دڵنیابوون لە باشی جۆری بەرهەمەکە، هەروەها بەکارهێنانی بەرهەمی بێ بۆن، یان پشت بەستن بە ئەو بەرهەمانەی پزیشک بۆی نووسیوە.













گەلەری