سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٦ هەزار دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینی

AM:09:51:24/05/2024

22612 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی نرخی زێڕ بەهۆی سکاڵای بێکاری ئەمریکا بەرزبوەوە بۆ بەرزترین ئاستی مێژوو، ئەمرۆ جارێکی دیکە لە دەرەنجامی دابەزینی خواستی بازاڕەکان لە کڕینەوەی ئەو کانزا زەردە ئۆنسەیەک زێر دابەزی بۆ دوو هەزار و ٣٣٦ دۆلار، هاوکات لە بازاڕەکانی هەرێمیش ١٦ هەزار دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.


ئەمڕۆ هەینی، دوای ئەوەی زێر لە بازارەکانی جیهان دەستی بەبەرزبوونەوەکرد و لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەو کانزا زەردە زیاتر لە ١١٠ دۆلار لە بەهاکەی لەدەستداوە، لە ئێستاشدا یەکگرام بە ٧٥ دۆلار و ١١ سەنت و یەک کیلۆگرامیش بە ٧٥ هەزار و ١١١ دۆلار مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

لەلایەکی دیکەشەوە نرخی زێر بەهۆی دابەزینی بەهای ئۆنسیەک لەماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا ١٦ هەزار دیناری دیکە لە نرخەکەی دابەزیوە، ئەوەش دوای ئەوەدێت لە هەفتەی رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
ئەوەش لە کاتێکدایە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلار و خواستی جیهان بۆ زێر دەست بە گۆڕانکاریدەکات بە بەهای سێ بۆ چوار دۆلار کەمتر لە نرخی راستەقینەی بازاڕەکانی جیهان، ئەوەش هۆکارەکەی دەگەڕیتەوە بۆ کەمی خواست و ژێرخانی ئابووری هەرێم و عێراق لە دابینکردنی زێڕدا. 

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٤١٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٨٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٢ به ٥٠٤ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٤٩ هەزار دینارە













گەلەری