چاوگێک لە بەرگری شارستانی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی تەقینی غازەوە ئاگرێکی گەورە لە کۆگای غازی نەورۆز لەسەر رێگای هەولێر-کەرکوک کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، چاوگێک لە بەرگری شارستانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئاگرێکی گەورە لە کارگەی غازی نەورۆز لەسەر رێگای هەولێر-کەرکوک کەوتووەتەوە.
ئاماژەی
بەوەش کرد، ئاگرەکە بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە تانکییەکانی غاز بووە لە کارگەکەدا و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.
هاوکات،
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، لە ئێستادا چەند تیمێکی بەگری شارستانی گەیشتوونەتە
شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
وتیشی،
بەهۆی ئەوەی کارگەکە بڕێکی زۆر غاز و مادەی سوتەمەنی تێدایە و ئەگەری تەشەنەکردنی ئاگرەکە هەیە، هێزە ئەمنییەکان رێگری لە هاوڵاتیان دەکەن لە نزیکبوونەوەیان
لە شوێنی رووداوەکە.
شارا ئازاد، موراد ئەحمەد – هەولێر