سەردێڕ:

ڤێرتێنەری راپەڕین: مرداربوونەوەی نەورەسەکان بەهۆی ئەنفلۆنزای باڵندەوە بووە

PM:07:40:23/05/2024

1060 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری ڤێرتێنەری راپەڕین رایگەیاند، پاش پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دەریاچەی دووکان دەرکەوت حاڵەتەکە بەهۆی تووشبوونیان بووە بە ئەنفلۆنزای باڵندە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەعدی ئەحمەد بەڕێوەبەری ڤێرتێنەری راپەڕین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، پاش ئاگادارکردنەوەیان لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا سەبارەت بە مرداربوونەوەی ژمارەیەکی زۆر لە نەورەسەکانی دەریاچەی دوکان، لە ماوەیەکی کەمدا دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد بۆ ئاشکراکردنی هۆکارەکەی.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەدوای لێکۆڵینەوەکان بۆیان دەرکەوتووە کە هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکان بەهۆی تووشبوونیان بە ئەنفلۆنزای باڵندە بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە نەورەسەکانی دەریاچەی دوکان مردار بوونەوە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕینیش داوای لە هاوڵاتییان کرد لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی خۆیان و کۆمەڵگا، خۆیان بەدووربگرن لەسەردانیکردنی شوێنی نەورەسەکان لە دەریاچەی دوکان، تاوەکو هۆکاری مرداربوونەوەیان ئاشکرا دەکەن.













گەلەری