سەرهەڵدانی زیرەکی دەستکرد لە خزمەتگوزاری تەندروستیدا بریتییە لە داهێنانێکی نوێ بۆ دووبارە داڕشتنەوەی شێوازی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن و چاودێریکردنی نەخۆشەکان.
ئەم تەکنەلۆژیایە، لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی شێوازێکی ووردتر بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی و بواردان بە چارەسەری تایبەتتر، بەشێوەیەکی کاریگەر هەوڵی باشترکردنی توێژینەوە لە بواری خزمەتگوزاری تەندروستی و ئاکامەکانی دەدات.
زیرەکی دەستکرد لە توانای خزمەتگوزاری تەندروستیدا بۆ شیکردنەوەی بڕێکی بەرفراوان لە بەڵگەنامەی کلینیکی بەخێرایی هاوکاری پسپۆڕە پزیشکییەکان دەکات لە ناسینەوەی نیشانە و ڕەوتی نەخۆشییەکان، کە بە پێچەوانەوە دەکرێت پشتگوێ بخرێن.
بەکارهێنانە چاوەڕوانکراوەکانی زیرەکی دەستکرد و خزمەتگوزاری تەندروستی فراوان و بەرباڵاون، هەر لە پشکنینی وێنەی تیشکی بۆ زوو دۆزینەوەی نەخۆشی تا پێشبینیکردنی دەرئەنجامەکانی تۆمارە تەندروستییە ئەلیکترۆنییەکان.
دەکرێت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە بەشەکانی نەخۆشخانەکان و کلینیکەکاندا، سیستەمەکانی خزمەتگوزاری تەندروستی لە دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ ملیۆنەها کەس لە سەرتاسەری جیهاندا زیرەکتر و خێراتر و کاریگەرتر بن.
لەڕاستیدا زیرەکی دەستکرد لە بواری خزمەتگوزاری تەندروستیدا دەبێت بە بەشێک لە داهاتوو، بەمەش دەبێتە هۆی گۆڕینی شێواز ی فەراهەمکردنی چاودێری تەندروستی ئاست بەرز بۆ نەخۆشەکان و لە هەمان کاتیشدا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی خە رجییەكان لەسەر دابینکەرەکانی خزمەتگوزاری تەندروستی و باشتركردنی ئاكامە تەندروستییەكان.
هەموو ئەمانە بە سیستەمی زیرەکی دەستکردی واتسۆنی کۆمپانیای ئای بی ئێم دەستی پێکرد، کە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان بە وردی و بەخێرایی دروست کرا.
بڵاوکراوە زانستییەکان سەبارەت بە زیرەکی دەستکرد لە خزمەتگوزاری تەندروستیدا ئاماژە بە وەشانێکی واتسۆن دەکەن کە تایبەتە بە خزمەتگوزاری تەندروستی و لەلایەن کۆمپانیای ئای بی ئێمەوە لە ساڵی ٢٠١١ـدا خراوەتەڕوو، کە تیشکی دەخستە سەر پڕۆسێسکردنی زمانی سروشتی، کە بریتیە لەو تەکنەلۆژیایەی کە بۆ تێگەیشتن و لێکدانەوەی پەیوەندی کردن لە نێوان مرۆڤدا بەکاردێت.
لە ئێستادا، شانبەشانی ئای بی ئێم کۆمپانیا زەبەالحەکانی تر وەکو ئەپڵ و مایکرۆسۆفت و ئەمازۆن تادێت زیاتر وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیاکانی زیرەکی دەستکرد بۆ کەرتی خزمەتگوزاری تەندروستی دەکەن.
بابەت: توێژینەوەی زانستی، ئامادەکراوە لەلایەن ئەحمەد نەجم، ئەیوب عەبدواڵ، سیداد عومەر.