سەردێڕ:

هاتوچۆی هەولێر: لە رۆژانی هەینیدا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەم ناوچانەدا قەدەغەیە

PM:12:29:23/05/2024

3720 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە رۆژانی هەینیدا قەدەغەیە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە رێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە و ناوچە گەشتیاری و سەیرانگاکاندا هاتوچۆ بکەن.


هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر دەکەنەوە کەوا لە رۆژانی هەینی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر له رێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە بە ئاڕاستەی تونێلی پیرمام و شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان قەدەغە دەکرێت و نابێت بارهەڵگرەکان بەو رێگایانەدا هاتوچۆ بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە کاتژمێر ٨ی بەیانی رۆژی هەینییەوە تاوەکو کاتژمێر ٨ی بەیانی رۆژی شەممە دەبێت، ‌واتا بۆماوەی ۲٤ کاتژمێری تەواو.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی هاتوچۆ و دروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆ لەم ڕێگایانەدا، ئەم بڕیارە بەردەوامی دەبێت تاوەکو ئەوکاتەی رێگای گونجاو بۆ هاتوچۆی بار هەڵگرەکان دابین دەکرێت.













گەلەری