سەردێڕ:

نیوەی ئەو کۆچبەرانەی ئەمساڵ هەوڵیانداوە بە نۆکەندی ئینگلیزدا بچنە بەریتانیا دەستگیرکراون

AM:10:19:23/05/2024

1084 جار خوێندراوەتەوە

رێژەی نیوەی ئەو کۆچبەرانەی ئەمساڵ هەوڵیانداوە بە نۆکەندی ئینگلیزدا بپەڕنەوە و بچنە بەریتانیا دەستگیرکراون.


ئاژانسی چاودێریی سنوورەکانی ئەوروپا بڵاویکردەوە، پۆلیسی کەناراوەکانی فەرەنسا و بەریتانیا توانیویانە لەمساڵدا ٥٠٪ی ئەو کۆچبەرانە دەستگیر بکەن کە هەوڵیانداوە بە نۆکەندی ئینگلیزدا بچنە بەریتانیا.

ئاژانسەکە ئاشکراشیکردووە، لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە ١٦ هەزار کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیزەوە هەوڵیانداوە بچنە بەریتانیا، بەڵام نزیکەی ٩ هەزار کۆچبەریان لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی فەرەنسا و بەریتانیا دەستگیر کراون.

ئەوەش دوای واژۆکردنی رێککەوتنامەی ئەمنی نێوان ئەو دوو وڵاتە دێت کە بەهۆیەوە سنوورە ئاوییەکانی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا زیاتر کۆنترۆڵکراون بەمەبەستی رێگریکردن لە کۆچبەران.













گەلەری