بەرپرسی لقی چواری پارتی رایگەیاند، یەکێتی و پارتی دووحزبی گەورەن و سبەی بچوون دەبنەوە و لەناودەچن. دەشڵێت، "ئێمە دەستی تەوقەمان بۆ یەکتر بە تەنازول زانی و ئەو پەرتەوازییەش وایکرد یاری بە چارەنوسمان بکەن".
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاری هەرسین بەرپرسی لقی چواری پارتی رایگەیاند، یەکێتی و پارتی دووحزبی گەورەن و سبەی بچوون دەبنەوە و لەناودەچن. دەشڵێت، "تاپۆی هەرێم لە دەستی ئێمە و یەکێتیدا نییە."
ئاماژەی بەوەش کرد، خاک و ئاڵای کوردستان هی خەڵکن و یەکێتی و پارتی
دوو حزبن و لە ئایندەدا لەناودەچن و خەڵک خاوەن هەرێمی کوردستانن نەک حزبەکان و
نابێت خاکەکەیان بفرۆشن بە یەکێتی و پارتی.
لەبارەی هەڵبژاردنیشەوە ئاری هەرسین بەرپرسی لقی چواری پارتی ئەوەشی
خستە روو، پارتی ئامادە نییە بەم میکانزمانەی ئێستا هەن بەشداری هەڵبژاردن بکات و
رەنگە هەڵبژاردن دوابکەوێت، بەڵام هەر ئەنجام دەدرێت.
راشیگەیاند، پارتی لەگەڵ یەکێتی لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەوە کۆنەبوونەتەوە و پارتی
و یەکێتی کێشە دەکەوێتە نێوانیان و دواتر کێشەکانیان چارەسەر دەکەن.