بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە جۆری وەرگەڕان لەسەر رێگای کەلار-باوەنور، حەوت کەس بریندار بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر رێگای کەلار- باوەنور نزیک گوندی چاڵەڕەش، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویدا.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ئەو رووداوەوە حەوت کەس بریندار بوون کە سەرجەمیان
شۆفێر و سەرنشینانی ناو ئۆتۆمبێلەکە بوون.
ئەوەشی خستە روو، سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی
شەهید هەژارکران و لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا، چەندین رووداوێکی هاتوچۆ روویاندا و دیارترینیان
دوو رووداو بوون، یەکەمیان لەسەر رێگای دوکان -سلێمانی کە بارهەڵگرێک خۆى کێشا بە
١٥ ئۆتۆمبێلى دیکەدا و لە ئەنجامدا ١٥ کەس برینداربوون، هەروەها رووداوی دووەمیش لەرێگەی
زەڕایەن- دەربەندیخان روویدا و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسیش
بریندار بوون.