سەردێڕ:

مالیکی: ناردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوام دەبێت

PM:01:56:28/04/2024

1684 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، حکومەتی عێراق بەردەوام دەبێت لە ناردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم مانگانە. دەشڵێت، " بەپێی دەستوور کێشەی مووچە چارەسەر دەکەین".


ئەمڕۆ یەکشەممە، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بەپێی دەستوور کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە مانگانە بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم باسی لەوە کرد، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری دەکات تاوەکو هەڵبژرادنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە ١٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.













گەلەری