سەردێڕ:

لە ترسى تۆڵەى خەڵک؛ پارتى و یەکێتى هەوڵدەدەن هەڵبژاردن لەکاتى خۆیدا نەکرێت

AM:11:18:28/04/2024

2088 جار خوێندراوەتەوە

لە ترسى تۆڵەى خەڵک، پارتى و یەکێتى بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دواخستنى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان و رێککەوتوون پێکەوە کاربکەن بۆ دواخستنى هەڵبژاردنەکە.


بەپێى زانیارییەکان، پارتی و یەکێتی رێککەوتوون لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەکان و سەرقاڵی رازیکردنی لایەنە عێراقییەکانن تا بۆ ماوەیەک دوایبخەن.

هاوکات ئێن ئاڕ تى ئەوەى زانیوە، بەهۆى فشارەکانى ئەمریکا و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و عێراقەوە، پارتى و یەکێتى ناتوانن چیتر هەڵبژاردن بۆ ماوەیەکى زۆر دوابخەن، بەڵکو هەوڵدەدەن لانیکەم چەند مانگێک ئەو پڕۆسەیە دوابخرێت، لە ترسى تۆڵەى خەڵک.

هەڵبژاردنى ئەمجارەى پەرلەمانى کوردستان جیاواز لە هەڵبژاردنەکانى دیکە، یەکەم هەڵبژاردنە بە فشارى نێودەوڵەتى دەکرێت و یەکێتى و پارتیش بەهۆى کەڵەکردنى دەیان قەیرانەوە لە تۆڵەى خەڵک دەترسن و نایانەوێت هەڵبژاردن بکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لە ١٠ـی ٦ـی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت و فشارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانیش بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە لەکاتی خۆیدا بەردەوامە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەڵێت، ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەردەوامە. 













گەلەری