سەردێڕ:

لە سەردانەکەی ئەردۆغاندا بۆ عێراق؛ رێککەوتنی ئاو لەنێوان عێراق و تورکیادا واژۆ دەکرێت؟

PM:01:29:18/04/2024

972 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پلانیان هەیە لە سەردانەکەی سەرۆکی تورکیا بۆ عێراق رێککەوتنی ئاو لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا بکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، سائیر جبوری ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، یەکێک لە پرسەکان لە کە لە سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیادا بۆ عێراق گفتوگۆ دەکرێت پرسی ئاوە.

ئەوەشی خستە روو، بەغدا چالاکانە هەوڵدەدات رێککەوتنیکی تۆکمە لەسەر پرسی ئاو لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا واژۆ بکات بەمەبەستی زامنکردنی مافی عێراق لە ئاوەکانی دیجلە و فورات بەتایبەتی لەگەڵ دەستپێکردنی رێگەی گەشەپێدان کە ئاستی ئاڵوگۆڕی ئابووری بۆ ئاستێکی بەرز، بەرز دەکاتەوە.

باسی لەوەش کرد، ئەردۆغان بە گرنگییەوە سەیری پرسی رێگەی گەشەپێدانی عێراق دەکات و بە دەروازەیەکی گرنگی دەزانێت بۆ بوژاندنەوەی ئابووری تورکیا لە رێگەی گۆڕینی بۆ خاڵی ترانزێت بۆ ئەو کاڵایانە کە لە چین و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دێن بۆ ئەوروپا لە رێگەی وشکانی و رێڕەوی شەمەندەفەرەوە کە لە بەندەرەکانی بەسرە دەست پێدەکات، ئەمەش خاڵێکی سەرەکی بۆ بارکردنی کاڵا دروست دەکات نەک بۆ ئەنقەرە، بەڵکو بۆ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە دووشەممەی داهاتوو رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی عێراق بکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆ ببێتەوە.













گەلەری