سەردێڕ:

مەسعود بارزانی: گرنگە بۆ چەند مانگێک هەڵبژاردن دوابخرێت

PM:06:30:17/04/2024

7160 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پارتی رایگەیاند، لەو وادەیەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دیاری کراوە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەڕێوەناچێت بۆیە زۆر گرنگە بۆ چەند مانگێک هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دوابخرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی رایگەیاند، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن گەرەنتیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاک و بێگەرد بكەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەو وادەیەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دیاری کراوە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەڕێوەناچێت.

ئەوەشی خستە روو، دواخستنی هەڵبژاردن بۆ چەند مانگێک زۆر گرنگە و داوا دەکەن کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ چەند مانگێک دوابخرێت.

لە ماوەی رابردووشدا، ئێن ئاڕ تی ئاشکرای کرد، یەکێتی رازی بووە بە داوای پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و دواتر وتەبێژی پارتی پشتڕاستی کردەوە.

هەوڵەکانی پارتی و یەکێتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا چەندان جار کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هۆشداری داوە لە دواخستنی هەڵبژاردن.













گەلەری